سەرکردەیەکی داعش شوێنی مانەوەی بەغدادی درکاند

ئۆمە سەیاف ناسراو بە دەریای زانیاریی داعش شوێنی دروستی مانەوەی بەغدادی بە بەرپرسانی کورد و ڕێکخراوی سیا ڕاگەیاند، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی بە پاگەندەی کوژرانی خەڵکێکی زۆری سڤیل، خۆیان بوارد لە بۆردومانی ئەو شوێنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گاردییەن، بەرپرسانی کورد و ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە زانیاریگەلێکیان لە نەسرین ئەسەد ئیبراهیم ناسراو بە ئۆمە سەیاف سەرۆکی تۆڕی کویلە سێکسییەکانی داعش بە دەست هێناوە کە ڕەوتی شەڕی داعشی گۆڕیوە و بۆته هۆی تێکشکانی زیاتری ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

ئۆمە سەیاف لەم دواییەدا زانیاریگەلێکی وردی لەبارەی شوێنی خۆحەشاردانی ئەبووبەکر بەغدادی لە عێراق، شوێنی ناوەندە گرینگەکانی داعش و حەشارگەی بەرپرسانی بالای ئەو گرووپە تیرۆریستییەی ڕادەستی سیا کردووە، ئاوەها کە جارێک خەریک بوو شوێنی خۆحەشاردانی سەرکردەی داعش لە مووسڵ لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بۆردومان بکرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی بە بیانۆی قەرەباڵغی ئەو شوێنە و ئەگەری کوژرانی خەڵکێکی زۆری سڤیل، ئۆپەراسیۆنەکەیان هەڵوەشاندەوە.

هەروەها زانیارییەکانی ئەو ژنە بووە هۆی ناسین و دەستگیرکرانی کەسێکی زۆر نزیک لە بەغدادی بە ناوی ئەبوو سەیاف کە بە وتەی بەرپرسانی کورد بەڕێوەبەریی فرۆشی نەوت لە سووریای لە ئەستۆ بووە و بەو کارەی رۆژانە دوو ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ داعش دەستەبەر کردووە.

بەرپرسانی ئەمریکی و وکوردی هەرێمی کوردستان دەڵێن بە دەستگیر کرانی ئەو ژنە و زانیاریگەلێک کە لە دەریای زانیاریی داعش بە دەستیان هێناوە، هەنگاوی بەرزیان بۆ لەناوبردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هاویشتووە و لەمناوە کوژرانی ئەبوو سەیاف بۆتە هۆی لەناوچوونی سەرچاوەی ماڵی داعش و ڕووخانی دوا بنکەی لە باغۆزی سووریا.

نەسرین ئیبراهیم لە ساڵی ٢٠١٥ لە سووریا دەستگیر کرا و گواستراوە بۆ هەولێر و لەوێ زانیاریگەلێکی گرینگی گرووپی داعشی و لەوان شوێنێ خۆحەشاردانی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو گرووپەی نایە بەردەست بەرپرسانی کورد و ئەمریکی و پێی ڕاگەیاندن کە بەغدادی زیاتر حەز بە خۆحەشاردان لە قایم و ئەبووکەماڵی عێراق دەکات و ئەو شوێنانەی پێ لە خاکی سووریا هێمن‌ترە.

ئۆمە سەیاف لە ئێستادا لە هەولێر لە ژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی ئاسایشە و گاردییەن لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە دەریای زانیاریی داعش لە لایەن دادگەی هەولێرەوە بە تاوانی بەشداری لە گرووپێکی تیرۆریستی و دەستهەبوون لە جەنایەتی دژە مرۆیی حوکمی ئیعدامی بە سەردا بڕاوە.

News Code 26752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =