شەڕ دژی ئێران دۆڕانی ئەمریکای بە دواوەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانی قودس وتی: شەڕ لە دژی ئێران، دۆڕاندنی هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی بە دواوەیە و عەرەبستان و زایۆنیزم تاوانەکەی دەدەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانی قودس جەختی کرد: لە دوای ڕاگەیێندرانی رۆژی جیهانی قودس لە لایەن ئیمام خومەینی (رە) لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو، نە تەنیا هەوڵی دوژمنان بۆ لە بیرکردنی ئەو رۆژە شکستی هێناوە، بەڵکوو هاوڕیزیی گەلانی ناوچە و جیهان لە گەڵ فەلەستینییەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرەی سەندووە

نەسروڵڵا ڤە ئاماژە بە زنجیرە رێپێوانە ملیۆنییەکانی خەڵکی ئێران لە رۆژی قودسدا، جەختیشی کرد: ئەو رێپێوانانە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ واشنتۆن و حکوومەتانی ناوچە و کەسانێک کە چاویان لە ماندوویی گەلی ئێرانە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا باسیل ە مامەڵەی سەدە و هەوڵی ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی کرد و ڕایگەیاند: ئەرکی سەر شانی ئێمە  و بەرەی بەرخۆدان لەناوبردنی ئەو مامەڵەیە، چونکە مامەڵەی سەدە لە رێگەی سەرپۆش نانەوە لە پرسی قودس، مزگەوتی ئەقسا، پرسی فەلەستین، کەرتی غەزە و ئاورەکانی فەلەستین، هەوڵی ستەم لە مافی فەلەستین و ئۆمەی ئیسلامی و عەرەبی دەدات.

ناوبراو ئاماژەی بە زنجیرە دانیشتنەکانی کۆمکاری عەرەبی لە مەکەی پیرۆز کرد و بیری هێنایەوە: ئەو دانیشتنانە نیشاندەری دەست درێژکردنەوەی و دۆش دامانی عەرەبستان و شکستی هەمبەر بە گەلی یەمەنە. بینیمان کە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ڕیاز نەبووە مایەی سەرکەوتنی لەو شەڕە و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان بۆ وەرگرتنی یارمەتی لە وڵاتانی دیکەیە.

نەسروڵڵا بیری هێنایەوە: ئەوڕۆکە ئێران دەسەڵاتێکی گەورەی ناوچەییە، لە کاتێکدا عەرەبستان بە بێ هێز و پاڵپشتیی ئەمریکا چی لە دەست نایە. هەر بۆیە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ تا هەتایە چاوەروانی پەیوەندی لە لایەن ئێرانەوە بێت.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە بەهرەمەندبوونی ئێران لە رێبەری و گەلێکی بەهێز وەک هۆکاری سازنەبوونی شەڕ لە دژی ئێران، وتی: ئەوڕۆ دەزانین کە بۆڵتۆن و نەتانیاهۆ و کەسانی دیکە هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕ لە دهی ئێران دەدەن، بەڵام ئەو شەڕە بە هۆی هێز و توانای ئێران هیچکات ڕوو نادات و ترامپ دەبێ بزانێ کە ئاگری ئەو شەڕە تەواو ناوچە تێوەدەگلێنیت.

وتیشی: شەڕ لە دژی ئێران، دۆڕان و لەناوچوونی تەواو هێز و بەرژەوەندیی ئەمریکای لە ناوچەدا بە دواوەیە و تەواو پیلان داڕێژانی وەک عەرەبستان و ئیسرائیل تاوانی قورس دەدەنەوە.

News Code 26751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =