۱۳۰۰ هاوڵاتی مەدەنی لە عێراق و سووریا بە هۆی بوردومانی هەڵەوە کوژراون

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش دانی بەوەدا ناوە کە لە سەرەتای هێرشەکانیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە هەڵە ١٣٠٠ هاوڵاتی مەدەنیان لە عێراق و سووریا کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ئاماری چالاکییەکانی لە سەرەتای شەڕی دژی چەکدارانی داعش لە مانگی ئابی ٢٠١٤وە  تاوەکوو مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئامارەکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٤ هەزار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە عێراق و سوریا.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە کە  لەو ماوەیەدا لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی هەیانبووە، هێزی ئەرکە هاوبەشەکان بۆردومانی ناوچە گومانلێکراوەکانی کردووە، لە ئاکامدا ١٣٠٢ هاوڵاتی مەدەنی بەبێ مەبەست کوژراون.

باسی لەوەشکردووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا ئێستاش ١١١ ڕاپۆرتی دەربارەی ئەگەری کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەبەردەستە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکات.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە زیاترلە ٧٠ وڵات پێکدێت، بە ئامانجی هێرشی سەربازی بۆسەر چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا هاوینی ساڵی ٢٠١٤ دامەزرا.

News Code 26749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =