ناسین و دەستگیریی تیمێکی تیرۆریستی لە سنە

فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای کوردستان لە تێکشکاندنی تیمێکی تیرۆریستیی سەر بە دژە شۆڕشان لە شاری سنە هەواڵی دا و وتی: ئەندامانی ئەو تیمە دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیمێکی تیرۆریستی سەر بە گرووپگەلی دژە شۆڕش کە دەیانەویست هێرش بکەنە سەر رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس‌، بەڕەوڕووی هوشیاریی هێزەکانی پۆلیس لە کوردستان بوون.

فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە وردەکاریی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: پاش گەیشتنی هەواڵێک سەبارەت بەوەی تیمێکی تیرۆریستیی شەڕەنگێز و سەر بە گرووپگەلی دژە شۆڕش هەوڵی کرداری تێکدەرانە و هەڵمەتی تیرۆریستیان بۆ سەر رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس لە شاری سنە هەیە، پۆلیس خێرا هەنگاوی پێویستی لەوبارەیەوە هەڵگرت.

سەردار عەلی ئازادی ڕاشیگەیاند: بە ئەنجامدانی پڕۆسەی ئیتلاعاتی و هەروەها هەنگاوە پێویستەکان و بە هوشیاریی تەواوی هەواڵگرانەی پۆلیس، لە ئۆپەراسیۆنێکی برووسکەئاسادا هێرشی ئەو خۆفرۆش و بە کرێ‌گیراوە دژە شۆڕشانەمان پووچەڵ کردەوە.

هەروەها ناوبراو بە ئاماژە بە گیرانی ٣ کەس لە ئەندامانی ئەو تیمە بەر لە ئەنجامدانی هەر هەڵمەتێکی تیرۆریستی، وتی: لەو تیمە سێ چەکی کلاش، ١٣ خەشاب و زیاتر لە ٣٩٠ گوللەی جەنگی گیرا.

News Code 26746

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =