ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركووكە

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کاردانەوە بە تەقینەوەکانی دوێنی شەوی کەرکووک وتی: ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركووكە و مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شاری كەركووك ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەكی تر بریندار بوون.

مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا وێرای سەرەخۆشی لە کەسوکاری بەرکەوتوانی ئەو هێرشە تیرۆریستیانە، ڕایگەیاند: "داوا لە حكوومەتی عێراقی دەكەین بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە ئاشكرا بكرێن و بە سزای خۆیان بگەیێندرێن."

ڕاشیگەیاند کە "ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركووكە و مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك."

بارزانی وتیشی: " بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریش بە تایبەت لە شاری كەركووك پێویستە كاری هاوبەش و هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و دامودەزگەی هەرێم و حكوومەتی عێراق هەبێت. ئەوەیش لەپێناو بنبڕكردنی هەڕەشەی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتەكان و گەڕاندنەوەی كەركووك بۆ دۆخی ئاسایی خۆی."

News Code 26736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =