بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فریشتە دەستپاک لە کۆبوونەوەی کارگرووپی قاڵی دەستچنی تایبەت لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات نێردراوەتە ڕێکخراوی جیهانی بیری سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و قۆناغی کۆتایی خۆیی تێدەپەڕێنێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە قاڵی دەستچنی ناسنامەی دووهەم و ڤیزەی مەعنەوی نەتەوەی ئێرانە درێژەی دا: سەرەڕای ئەوەی کە قاڵی دەستچن شوناسی نەتەوەیی ئێرانە بەڵام تا ئێستا لە کاری برەند سازی سەرکەوتوو نەبووە.
دەستپاک زیادی کرد: ئەمساڵ تێدەکۆشین بە هاوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گەڵاڵەی ناسانامەدار کردنەوەی قاڵی دەستچنی ناوچەی جیاوازەکانی ئێران بە پێی ناوچەی تایبەت، نیشانی جوگرافیایی، ڕەسەنایەتی داڕشتن و نەخشە و بەرهەم هێنانیان لە وڵات بەڕێوە ببەین.
لە درێژەدا پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ئەو کۆبوونەوە، بە ئاماژە بە گەشەی پیشەی قاڵی دەستچنی لە پارێزگا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە ناوەندە گرینگ و سەرەکییەکانی هونەری فەرش، گڵێم و جاجیم بافی لە وڵاتە و ئەو پیشە لە پارێزگا توانیویە بۆ ٧٢ هەزار کەس هەلی کار بڕەخسێنێت کە ئەو پرسە نیشاندەری گرینگایەتی پێگەی پیشەی قاڵی چنی لە پارێزگایە.
بۆچوونی ئێوە