گوشارەکان تا کاتی دانوستان لە دژی ئێران درێژەی دەبێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن گوشارەکان تا کاتی دانوستان، لە دژی ئێران درێژە پێ دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕیانووستی، مۆرگان ئۆرگاتووس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە گوشارەکانی لە دژی ئێران درێژە پێ دەدات.

ئۆرگاتووس وتی: ئامانج لە داسەپاندنی گوشارەکان بێ بەش کردنی ئێران لە داهاتی پێویست بۆ داسەپاندنی سیاسەتی دەرەکی خۆی و هاتنی ئەو وڵاتە بۆ پای میزی دانوستان لە پێناو گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی کۆگری نوێیە.

وتیشی: ئێمە درێژە بە داسەپاندنی گوشاری لانی زۆری لە دژی ئێران دەدەین تا ئەو وڵاتە بێ بەش بکەین لە کەرەسەی پێویست بۆ پێشخستنی سیاسەتی دەرەکیی تێکدەرانەی و ناچاریان دەکەین بە دانوستان لە سەر ڕێککەوتنێکی کۆگری نوێ لە پێناو ئاوردانەوە لە تەواو کردارە دزێوەکانیان.

ئۆرتاگووس لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا بە دوای شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی ئێران نییە و تەنیا هەوڵی بێ بەش کردنی ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دیتر دەدات.

News Code 26728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =