بانگەوازی شازدەهەمین مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز ڕاگەیێندرا

بەڕێوەبەری شازدەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی سەقز لە ڕاگەیێندرانی بانگەوازی شازدەهەمین خولی ئەو مێهرەجانە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، هیوا حاج محەمەدی وتی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی مێهرەجانی شانۆی کوردی، بەهادان بە زمان و ئەدەبی کوردی وەک پاڵپشتێکی دەوڵەمەند لە پێناو هاندانی نووسەران بۆ نووسینی دەقی شانۆیی بە پێی ڕەسەنایەتی و بایەخگەلی ناوچە کوردنشینەکانە.  

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە مێهرەجانی شانۆی کوردی مایەی پەیوەندیی هەمووانی لە گەڵ شانۆ و بەرهەم هێنانی شانۆگەلی کوردیی هاوپەیوەند لە گەڵ فەرهەنگی ناوچە کوردنشینەکانە، ڕایگەیاند: هونەرمەندان دەتوانن بەرهەمە شانۆییەکانی خۆیان تا بەرواری ١٠ی گەلاوێژ ڕەوانەی بنووسینگەی مێهرەجان بکەن.

ڕاشیگەیاند: ئەو مێهرەجانە نیوەی دووهەمی مانگی خەزەلەوەری ئەمساڵی هەتاوی لە چوار بەشی شانۆی سەر سێن، تایبەتی، دەرەکی و لاوەکی بەڕێوە دەچێ کە بەشی سەر سێن بە شێوەی ڕکابەری دەبێ.

حاج محەمەدی بیری هێنایەوە کە نووسینگەی ئەو مێهرەجانە هەوڵ پێویست دەدات بۆ ناساندنی چەندین بەرهەمی هەڵبژادراوی مێهرەجانی شازدەهەم بە مێهرەجانەکانی هەولێر، ئامەد، کەرکووک و سلێمانە.

News Code 26726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =