دانوستان لەگەڵ ئەمریکا قازانجی نییە/ مامەڵەی سەدە شکست دێنێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەرگری لە گەلی فەلەستین هەم لایەنی مرۆڤی و هەم دینی و شەعی هەیە جەختیان کرد: ڕێپوانی ڕۆژی قودس لە بەرگری لە گەلی فەلەستین ئەمساڵ گرینگتر لە ساڵانی ترە.

   بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە بیست و سێهەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەرانی زانکۆ دیداریان کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وتیان: ڕێپوانی ڕۆژی قودس لە بەرگری گەلی فەلەستین ئەمساڵ لە هەموو ساڵێکی تر گرینگترە.
وتیشیان: هەندێ لە دەستوپەیوەندەکانی ئەمریکا بۆ چەسپاندنی مامەڵەی سەدە لە هەوڵدان بەڵام ئەمریکا و دەستوپەیوەندەکانی لەم پرسەشدا شکست دێنن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند: ئەو جەنجاڵەی کە بیانییەکان و ڕۆژنامە و پڕوپاگەندەکاران قسەی دەکەن; مەبەستیان گەڕانەوە بۆ میزی دانوستان, نییە;بەڵکوو دانوستان لەگەڵ ئەمریکایە , ئەگینا ئێمە کێشەمان دانوستان 
لەگەڵ ئەوانی تر و ئەورووپاییەکا نییە.
ڕاشیانگەیاند: ئێمە سەبارەت بە نامووسی شۆڕش دانوستان ناکەین; لەبارەی توانایی مووشەکی دانوستان ناکەین . مانای دانوستان لەم پرسە, مامەڵەیە; واتا ئێمە دەست لە تواناییە بەرگرانەکانمان هەڵگرین.
ڕێبەری وتیان: دانوستان سەبارەت بەم بابەتانە دوو وسەیە: ئەوان دەڵێن ئەمەمان دەوێت و ئێمە دەڵێین نا! کەواتە  مەبەست لە دانوستان, دانوستان لەگەڵ ئەمریکایه کە سەبارەت بەمە وتمان دانوستان ناکەین; هۆکارەکەشی ئەمەیە کە دانوستان هیچ قازانجێکی نییە و زەرەری هەیە.

وتیشیان:  ئەمریکا هەر کات دەیانەوێت بە گوشار , شتێک لە وڵاتێک بکاتە ئامانج و بگاتە ئامانجی خۆی, گوشار هێنان دەکەنە ستراتێژی; تاکتیکێکیشیان هەیە بە ناوی دانوستان.

ڕێبەری زیادیان کرد: گوشار دێنن تا لایەنی بەرانبەر ماندوو بێت و دواتر دەڵێن ئێستا دانوستان بکەین. ئەم دانوستانە تەواوکاری گوشارە و بۆ ئەوەتە بەرهەمی گوشارەکە نەخت بێتەوە.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیشیان: ڕێگای بەرەنگایش ئەمەیە کە لایەنی بەرانبەریان ئامێری گوشاری خۆی بەکار بێنێت تا گوشاری سەر شانی خۆی کەم بکاتەوە. بەڵام ئەگەر بێتو فریو بانگ کردن بۆ دانوستان بخوات و بڵێت ئیدی پێویست بە گوشاری من نییە ئەو کاتەیە کە دەخلیسکێ و ئەمە دۆڕانە.

ڕێبەری جەختیان کرد: تەنیا ڕێگای ئێمە ئەوەیە ک لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا لە ئامێری گوشاری خۆمان کەڵک وەرگرین .
ئەم ئامێرانەش بە پێچەوانەی پاگەندەی ئەوان سەربازی نییە - هەڵبەت پێویست بکات ئەهرۆمی سەربازیش بەکار دێنین - بەڵام هەر ئەو کارەش کە ئەنجومەنی ئاسایش کردی و لە بەڵێنەکانی پاشگەز بووەوە کارێکی دروست بوو.

وتیشیان: توانایی ئێمە زانستی و ناڤۆکییە و بە دوای چەکی ناڤۆکیەوە نین; نەک بە هۆی گەمارۆکان و ئەمریکا بەڵکوو بەهۆی ئەوەی کە لەباری فیقهی و شەرعیەوە بە حەرامی دەزانین. هەندێ کەس دەیانوت چەکی ناڤۆکی دروست بکەین بەڵام بەکاری نەهێین; ئەمەش هەر هەڵەیە.

ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: ئێستا بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ دەبێت و دواتر هەرچی پێویست بێت. ئێستا ئەم بڕیارە بەسە دواتر ئەگەر پێویست بوو ئەهرۆمەکانی تر بەکار دێنین.

News Code 26725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =