بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا عەممار حه‌كیم هیوای خواستووە ئه‌و ئه‌ركه نوێییه‌ی نێچیرڤان بارزانی ببێته هۆكاری زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ.
عەممار حه‌كیم راشیگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی رۆڵی سه‌ره‌كی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان هه‌بووه، بۆیە هیواخوازە هەڵبژاردنی كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ سه‌رجه‌م عێراق هه‌بێت.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غدا به هاوبه‌شی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له بهرژەوهندیی هه‌موو گه‌لی عێراق به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه بێت.
بۆچوونی ئێوە