بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی کە سەفەری ئیماراتی کردووە، پاگەندەی کرد کە تاڕادەیەک دڵنیایە ڕوودای فوجەیرە کاری ئێران بووە. ناوبراو پاگەندەی کرد کە ئەگەری هەیە مینی ئێران بۆ هێرش بۆ سەر نەوتکێشەکان بەکار هێنرابێت.
ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد هێرشێکی ناسەرکەوتوو دژی بەندەری ینبع عەرەبستان ئامادەکاری بۆ کرابوو. ئەمە یەکەم جارە کە کەسێک پاگەندە دەکات کە لە ڕەوتی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی کەنداوی فارس، بەندەری ینبعیش کراوەتە ئامانج.
ئەمە لە حالێکدایە کە ینبع دوایین وێستگەی هێڵی بۆری رۆژهەڵات بۆ ڕۆژاوی عەرەبستانە ئەو هێڵە بۆرییە کە لەم دواییەدا لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە کراوەتە ئامانج.
ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە هۆکارێک نابینێت کە ئێران لە بەرجام بچێتە دەرەوە مەگەر ئەوەی کە بیەوێت چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنێت.
بۆچوونی ئێوە