ڕێککەوتنەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەپارێزرێت/ یەکێتی کێشەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی نییە

نوێنەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکانی نێوان پارتی دیمۆکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان درێژەی هەیە و ئەبێ بپارێزرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-سومەیە خومارباقی: پەرلەمانی کوردستان سەرەڕای بایکۆت کردنی کۆبوونەوەی دەنگی متمانە بە سەرۆکی هەرێمی کردستان لە لایەن ۴ پارتەوە، ڕۆژی ڕابردوو بە ٦٨ دەنگ بۆ ٤ ساڵ پۆستی ڕێبەرایەتی هەرێمی وکردستان سپاردە دەستی نێچیرڤان بازرانی ..

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە ئەو گفتوگۆوەدا لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ئەوپرسەی لێکدایەوە کە لە درێژەدا دێت.

سەرەڕای ڕێککەوتنە پێشووەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیمۆکرات بۆچی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە سەرۆکایەتی هەرێمی لە لایەن فراکسیۆنی یەکێتییەوە بایکۆت کرا؟

بە پێی بەیاننامەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی  رێککەوتنی نێوانیان پێشێل کراوە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو کۆبوونەوەیەی بایکۆت کرد.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کێشەیەکی لە گەڵ بەربژێری پارتی دیمۆکرات و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی نەبوو بەڵکوو کێشە لە سەر ئەنجامی ڕەوتی سیاسی و ئەنجام نەدانی ڕێککەوتنی نێوان دوو لایەنەکەیە.

داهاتووی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێم چۆن لێک دەدەنەوە؟ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکان هەیە؟

بە گشتی ڕێککەوتن و پەیمانەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەم ئەزموونە گرینگە، پێویست و زەروورە. چونکوو من ئەو جۆرە تێدەگەم کە ڕێککەوتنەکانی نێوان لایەنەکان ئەبێ بەڕێوە بچن و درێژەدار بن و بپارێزرێن. هەر پەیامنێکیش هۆکارێکی هەیە بۆ ئەنجام دانی و دەزانم کە ئاستی بەرپرسایەتی هەر دوو لایەنەکە بۆ دڵسۆزی داهاتووی خەڵکی هەرێم داهاتوویەکی باشی دەبێت.

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ، بە هۆی ناڕەزایەتی بە چاکسازییەکانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە دەنگدانی دیاری کردنی سەرۆکی هەرێم بەشداریان نەکرد کەواتە ئەو دەنگدانە لە لایەن هەموو گرووپە سیاسییەکانیەوە قبووڵ نەکراوە ڕای ئێوە چییە؟ ئەمە چ پاشهاتێکی بە دواوە دەبێت؟

لە پڕۆسەی پەرلەمانی و دیمۆکراسی ئەمە کارێکی ئاساییە هەر کەسێک یا گرووپێک ئازادە. کاتێک کۆمەڵی ئیسلامی ویەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەموو پڕۆسەکان بەشداریان دەکرد ئەمڕۆ دەیانەوێت بە شێوەیەکی دیکە هەڵسوکەوت بکەن. گرینگ ئەوەیە ئەزموونی کوردستان بپارێزرێت و هەموو هەوڵێک و کاردانەوەیەک لە بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی نەبێت بەڵکوو لە بەرژەوەندی  نەتەوەیی و ئارمانەکانی نەتەوەیی بێت.

News Code 26719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =