سوپای پاسداران ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی شەڕی چاڵدۆران بڵاوکردەوە

سوپای پاسدارانی ئازەربایجانی رۆژاوا سەبارەت بە شەڕو پێکادانی هێزەکانیان لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری دژە شۆڕشی سەربە پژاک لە سنووری چاڵدۆڕان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران،ئێوارەی دوێنێ سێ شەمە چەکدارانی گرووپی دژە شۆڕشی پژاک ویستوویانە سنووری ئێران لە ناوچەی چاڵدۆرانەوە ببەزێنن کە لەگەڵ هێزەکانی سوپا بەشەڕ هاتوون.

لەو شەڕەدا ژمارەیەک لە هێزە دژە شۆڕشەکان کوژراون و بە ڕێژەیەکی زۆریش چەک و تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندی گرتنیان لێ زەوت کراوە.

 لە رەوتی ئەم شەڕەدا چەکدارانی دژە شۆڕشی سەر بە گرووپی پژاک، ئیبراهیم ئاخووند زادە، ئەندامی سوپای پاسدارانی چاڵدورانیان شەهید کردووە.

News Code 26716

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =