کوژران و بریندار بوونی ۳ کەس لە شاری سنە/ تەقە کەرەکە هەڵات

بە هۆی دەستڕێژی گولـلە لە گەڕەکێکی شاری سنە دوو کەس لە سنە کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی، سەرۆکی پۆلیسی کوردستان ڕایگەیاند کە کەسێکی نالەبار بە دەمانچەی کەمری تەقەی لە سێ هاورێ خۆی کردووە.

سەردار ئازادی ڕایگەیاند کاتژـیر ۱۰ و ۲۵ خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک لە گەڕەکی کوێرائاوی شاری سنە بە دەمانچە تەقەی لە هاوڕێیانی کردووە، دوو کەسیانی کوشتووە و کەسێکیشیانی بریندار کردووە کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە وتەی ئازادی ئەو کەسە تەقەکەرە پێشتریش چەندین دۆسیەی تاوانی بووە و زیندانی کراوە .

راشیگەیاند کە تەقەکەرە ناسراوەتەوە بەڵام هەڵاتووە و ئیستا پۆلیس بە دوایدا دەگەڕێت.

News Code 26715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =