کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد

سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر بە ناردنی پەیامێک پیرۆزبایی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 بە ڕاپۆرتی هەواڵی مێهر، مورتەزا عەبادی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پەیامی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد.

عەبادی لەو پەیامەدا جەختی کرد کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە سەر هەرێم، پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەولێر زیاتر لە ڕابردوو پەرەدەسێنێت.

سەرکونسوڵی ئێران لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ نێچیرڤان بارزانی خواستووە.

ڕۆژی ڕابردوو بە 68 دەنگی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بووە سەرۆکی نوێی هەرێم.

News Code 26714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =