کوژرانی ۹ هێزی پەکەکە لە خوا کورک/ ئۆپراسیۆنی پەنجە بەردەوامە

پلانی ئۆپەراسیۆنی لەپ (پەنجە) لە ناوچەی خواکورک باکووری عێراق بۆ تێکشکاندنی پەکە کە دەستیپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زانیارییەکان کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، شەوی ڕابردوو پلانی ئۆپەراسیۆنی لەپ بۆسەر پەکەکە لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق دەستیپێکردووە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا دەوترێت، تا ئیستا زیاتر لە ۹ هێزی پەکەکە کوژراون.

ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆک ئەرکانی سوپا، ژنراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکان لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان بەدرێژایی شەو بەرێوەبراوە.

لە بەیاننامەیە وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە تۆپبارانکردنی ئەو ناوچە بە پاڵپشتی یەکە تۆپ هاوێژەکانی فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان کراوە.

هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگیش پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد.

ڕاشگەیێندراوە کە دوای ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كان بۆردومان كران، یه‌كه‌كانی كۆماندۆ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران.

News Code 26713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =