۳ وڵات تیرۆریستان بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا هان دەدەن

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: سێ وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا داوایان لە تیرۆریستان کردووە چەکی کیمیایی بە کار بهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: هۆکاری سەرەکی ڕەنج و سەخڵەتییەکانی گەلی سووریا گرووپگەلی تیرۆریستی و هاوپەیمانی ئەمریکی و چەک و چۆڵی ملیشیا بە کرێ گیراوەکانیانە.

ناوبراو کە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سووریا دەدوا، وتیشی: هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە پرسی مرۆی بۆ کردنە ئامانجی سووریا و خەوشەدار کردنی پێگەی ئەو وڵاتە و هان دانی ڕای گشتی لە دژی دیمەشق بەهرە دەبەن.

جەعفەری جەختیشی کرد: بەرەی نوسرە وەک گرووپێکی تیرۆریستی بە سەر بەشێکی زۆری ئەدلەبدا زاڵە و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەگەلی هاوێر و بنکەکانی سوپای سووریا و دیمەشق بە مافی خۆی دەزانێ کە هاووڵاتیانی لە بەرامبەر تیرۆریزم بپارێزێت.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی دووبارە و چەندبارەی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە گەڵ نوێنەرانی بەرەی نوسرە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە سەلمێنەری پاڵپشتیی ڕژیمی تورکیا لەو گرووپانەیە.

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و تیرۆریستان بەردەوامن لە دەستگیری و قۆڵبەست کردنی هەزاران کەسی سڤیل لە ئۆردووگای ڕەکبان لە ناوچەی تەنەفی داگیرکراودا و پێشگری دەکەن لە کۆکرانەوەی ئەو ئۆردووگایانە. ملیشیاکانی هەسەدەی هاوپەیمانی ئەمریکا ڕەشکوژی، دەستگیری و ئەشکەنجەی خەڵکی سووریا بە مافی خۆیان دەزانن.  

جەعفەری ئاماژەی بەوەش دا: سووریا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە هەنگاوی بە پەلە هەڵگرێت بۆ ڕاگرتنی جموجۆڵەکانی ڕژیمی سووریا لە پێناو گۆڕینی شوناس و دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکان.

وتیشی: سووریا هەمدیسان جەخت لەوە دەکات کە ئامادە بوونی هێزی دەرەکی کە بە بێ ڕەزامەندیی دیمەشق لە سووریان، وەک دەستدرێژی و داگیرکاری وێنا دەکات و بە توندی بەرەنگاریان دەبێتەوە. سووریا هەموو هەوڵی خۆی بۆ رزگاریی دانیشتووانی پارێزگای ئەدلەب لە بندەستی تیرۆریستان دەخاتە گەڕ و پێداگرە لە ئازاد کردنەوەی هەموو سەرزەوینەکانی سووریا لە بندەستی بیانییەکان کە بە شێوەی ناڕەوا باڵیان بە سەر ئەو وڵاتەدا کێشاوە.

جەعفەری بیریشی هێنایەوە: نوێنەرانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە رێگەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریستان و ئاستەنگ نانەوە لە بەردەم ڕەوتی پێشکەوتنی سوپای سووریا بۆ دژایەتی تیرۆریستە پاڵپشت کراوەکانی ئەو وڵاتانە، بەهرە دەبەن. ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا بە تیرۆریستان دەڵێن کە تاقە رێگەی دەربازبوونتان بەکار هێنانی مادەی کیمیایی لە دژی خەڵکی سڤیل و بەڵگەسازی بۆ تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا لەوبارەیە.

News Code 26708

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =