بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، عەلی مونس ئەندامی کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتە کاردانەوەی نواند.
ناوبراو زیادی کرد: کومیتەی ئاسایش و بەرگری، زانیاریی لەو بوارەوە لە بەردەست دا نییە چاوەڕوانی ڕاپۆرتی بەرپرسانی ئاسایش سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی تورکیا و ئامانجەکانیەتی تا سەبارەت بە ئەوە هەڵوێست بگرێت. ئێمە گۆڕانکارییەکان لە کاتژمیرەکانی داهاتوو چآوەدێری دەکەین و کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا کۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوە دەبات.
شیاوی باسە کە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی زەوینیی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی خۆی لە ناوچەی هاکورک لە باکووری عێراق دژی پەکەکە دەست پێکردووە.
بۆچوونی ئێوە