بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بۆ دیاری کردنی سەرۆکی هەرێم بە بایکۆت کرانی لە لایەن فراکسیۆنەکانی ۴ پارتی یەکێتی، نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوە نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی ۶۸ پەرلەمانتار لە کۆی ۸۱ پەرلەمانتاری ئامادەبووی کۆبوونەوەکە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
فڕاکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نەوەی نوێ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان بایکۆت کردبوو.
فڕاکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوویش بەشداریان نەکرد و دەنگیان نەدا.
دەنگەکانی نێچیرڤان بارزانی لە پەرلەمانتارانی پارتی و گۆران و نوێنەرانی کەمینەکان وەدەست هاتووە.
بۆچوونی ئێوە