سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی تاران دەکات/ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران

 میدیایەکی ژاپۆنی لە پلانی سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ تاران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئێچ کەی، بەرپرسانی دەوڵەتی ژاپۆن لە قۆناغی کۆتایی پلانرێژی سەفەری "شینزۆ ئابە" بۆ تاران  و دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی تاراندان.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەم سەفەرە دوو حەوتەی دیەکە واتا ناوەڕاستی مانگی ژووئەن ئەنجام دەبێت.

ئاماژەش دراوە کە شینزو ئابە لەگەڵ ڕێبەرانی باڵای ئێران لەوانە ڕێبەری و سەرۆک کۆمار دیدار و گفتوگۆ دەکات.

 میدیا جیهانییەکان دەڵێن دوای قسەکانی ترامپ لە ژاپۆن و داخوازی بۆ گفتگۆ لەگەڵ ئێران، شینزۆ ئابە هەڵگری ئەم پەیامە بۆ ئێرانە و بۆیە سەردانی تاران دەکات.

News Code 26696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =