سەفەری ناوچەیی بەرهەم ساڵح هاوپەیوەند بە گرژی نێوان ئێران و ئەمریکا

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند کە بەغدا هیچ نێوبژیڤانیەکی لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجام نەداوە بەڵام بۆ کاڵ کردنەوەی گرژییەکان، پەیوەندی لەگەڵ هەر دوو لایەن هەیە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمانی فەیلی، وتەبێژی سەرۆک کۆماریی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەهد نیووز وتی:  عێراق وەک وڵاتێکی میحوەری لە باری جوگرافیایی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، دەبێت، هەندێ کار بکات و لەگەڵ لایەنەکان پەیوەندی بگرێت.

 لوقمان فەیلی زیادی کرد: حێارق هیچ نێوبژیڤانیەکی تا ئیستا لە نێوان تاران و واشنتۆن ئەنجام نەداوە بەڵام لەگەڵ هەر دوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا و دیکەی وڵاتانی ناوچەکەش لە پەیوەندی دایە و سەفەری بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا و عەرەبستانیش بۆ کەم کردنەوەی ئەو گرژیانەیە.

News Code 26694

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =