بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتوودەی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی کرد کە واشنتۆن نایەوێت حکوومەتی ئێران بگۆڕێت.
ترامپ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ شینزۆ ئابە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە لە تۆکیۆ بەڕێوەچوو، وتی: ئێمە بە دوای گۆڕاندنی حکوومەتی ئێرانەوە نین بەڵکوو دەمانەوێت چەکی ناڤۆکی بەم وڵاتە داماڵین.
ترامپ بە ئاماژە پەیوەندی باشی ئێران و ژاپۆن وتی: چاوەڕوان دەبین بزانین چ ڕوو دەدات. کەس حەز ناکات ڕووداوی خراپ ڕوو بدات. بە تایبەتی من.
هەروەها ترامپ ئاماژەی دایە دەفرایەتی و پوتانسیەلی ئابووری ئێران و پاگەندەی کرد کە ئێران دەتوانێ بگەڕێتەوە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و ئەم شانسەی هەیە ببێتە وڵاتێکی گەورە.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە هەوڵی تۆکیۆ بۆ نێوبژیڤانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەواڵی دا و جەختی کرد کە وڵاتەکەی بۆ ئاشتی و ئەمنیەت لە ناوچەکە درێغی لە هیچ کارێک نییە.
بۆچوونی ئێوە