شەڕی گەورە بەڕێوەیە/مووشەکی تاو و گراد لە تورکیاوە گەیشتووەتە ناوچە

سوپای سووریا لە حاڵێکدا بۆ شەڕێکی گەورە لە ئەدلەب ئامادە دەبێت کە دژبەرانی سووریا لە یارمەتیگەلێک کە لە تورکیاوە گەیشتووە، هەواڵ دەدەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕای یەوم، سەرچاوە سوورییەکان لە دەستپێکردنی شەڕی گەورە لە ئەدلەب بە زوویی هەواڵ دەدەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ کۆپتەرەکانی سوپای سووریا هەوڵ دەدەن بۆ خستنە خوارەوەی ڕاگەیێندراوگەلێک لە سەر گوندەکانی دەڤەری ئەدلەب کە لە ئەو ڕاگەیێندراوگەلە داوا لە دانیشتووانی ناوچەیی کراوە کە پێش لە دەستپێکی شەڕی گەورە، گوندەکان چۆڵ بکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەکانی سەر بە دژبەرانی سووری لە چڕ بوونەوەی ئامادە بوونی هێزی سەربازی تورکیا لە باکووری ڕۆژاوای سووریا و تەیار کردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە بە چەکی نوێ بۆ یارمەتیدانیان لە شەڕ دژی سوپای سووریا لە ئەدلەب هەواڵیان دا.

ناجی موستەفا وتەبێژی گرووپی ناسراو بە بەرەی نەتەوەیی ئازادی بەخشی سەر بە گرووپی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، وتی: دژبەران ماویەکە ڕێژەیەکی زۆر لە چەکی جۆراوجۆر لەوانە مووشەکی دژە تانک، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و یارمەتی دارایی و لۆجستیکیان لە برا تورکەکان وەرگرتووە.

News Code 26684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =