ئێران پێشوازی  لە دانوستان لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس دەکات

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە تاران لە دانوستان لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس پێشوازی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە پەیامێکی توییتەریدا نووسی، ئێران لە دانوستان لە گەڵ هەر یەکە لە وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ دروست کردنی پێوەندییەکی یەکسان و ڕێکخراو لە سەر ڕێزی بەرانبەر و بەرژەوەندی هاوبەش پێشوازی دەکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی توویتەکەیدا هەر جۆرە دانوستانێکی ڕاستەوخۆ و ناڕازتەوخۆی ئێران و ئەمریکای ڕەت کردەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە یەکەم قۆناغی سەفەری ناوچەیی خۆی گەیشتە مەسقەتی پێتەختی عومان. عێراقچی بڕیارە پاش عومان سەردانی کوەیت و قەتەر بکات.

News Code 26682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =