دژی گوشاری ئابووری و سەربازی لە سەر ئێرانین

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا وتی هەڵویستی عێراق دژایەتی کردنی گەمارۆ ئابوورییەکان و شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و رێبەری کۆتلەی وەتەنییە لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە دیداری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئێمە لە عێراق بە توندی دژی شەڕی سەربازی و گەمارۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانین.

وتیشی: لاوازبوونی کۆماری ئیسلامی لە بەرژەوەندیی هیچ لایەک نییە و ئەوەمان بە گوێی ئەمریکاییەکانیشدا گەیاندووە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە ئاماژە بە گرینگیی ڕێزنان لە ڕێککەوتننامە و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان، ڕایگەیاند: ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بێنە سەر میزی دانوستان و سێبەری ناکۆکی لە ناوچە دوور خەنەوە.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران لەو دیدارە وێرای ئاراستە کردنی ڕاپۆڕتێک لە دیدارەکانی خۆی لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی و هەڵویستی ئێران لە قەیرانی ئەم دواییە، هەڵوێستی عێراق بۆ ئاژاوەسڕینەوە لە ناوچەدا نرخاند.

News Code 26679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =