دیدارەکانی زەریف لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی دیدارەکانی لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی لە گەڵ رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و ئەمینداری گشتیی ڕیکخراوی بەدر (سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی) دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڵ هەندێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق و لەوان سەید عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارانە، لایەنەکان سەبارەت بە رێگەکانی تۆکمەی پەیوەندیی دوو لایەنە و هەروەها دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچە و لەوان تەشەنەسەندنی ناکۆکیی نێوان واشنتۆن و تاران ڕایان گۆڕییەوە.

زەریف پێشتر بە جودا لە گەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دیدار و گفتوگۆی کردبوو و هەروەها لەو سەفەرەی لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، بەهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبۆتەوە.

News Code 26678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =