وەزیری دەرەوەی عێراق؛ ناوبژیڤانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەین

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ هاوتای ئێرانی خۆی لە بەغدا ڕایگەیاند کە بەغدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا ناوبژیڤانی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ هاوتای ئێرانی خۆی لە بەغدا ڕایگەیاند: عێراق لە نێوان ئێران و ئەمریکا ناوبژیگەری دەکات.

ڕاشیگەیاند: گەمارۆی ئابووریی واشنتۆن لە دژی ئێران هیچ سوودێکی بۆ هیچ لایەک نییە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامانجی پێوشوێن گرتنی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات و لەوان پرسە هاوپەیوندەکان بە ئەلوەن و چیکردنی شارۆچکەگەلی پیشەسازی و هێلی رێگەی ئاسن و هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە.

محەمەد حەکیم ئاماژەی بەوەش دا کە دوو وڵات سەبارەت بە چێکردنی رێگەی ئاسن و پرسە هاوپەیوەندەکان بە ڤیزا گفتوگۆ و دانوستانیان کردووە.

News Code 26676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =