پێشنیاری ئێران بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس/ پەیماننامەی دەستدرێژی نەکردن هیشتا کراوەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری هاوتای عێراقی خۆی ڕایگەیاند کە تاران پێشتریش پێشنیارگەلێکی جۆراوجۆری بۆ واژۆی پەیمانی دەستدرێژی نەکردن ئاراستەی هەموو وڵاتانی کەنداوی فارس کردووە، کە هێشتاش کراوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ (یەکشەممە) ٦ی جۆزەردان / ٢٧ی مەی لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ محمەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا، وتی: ئێران خوازیاری باشترین پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارسە و لەوبارەیەوە پێشوازی دەکرێت لە هەموو پێشنیارگەلی گفتوگۆ و ئاژاوەسڕینەوە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات بە هەموو هێزەوە دژی هەر جۆرە هەنگاوێکە کە لە پێناو شەڕی سەربازی یان ئابووری لە دژی گەلی ئێران هەوڵ بدات.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە یاسابەزاندن و پێشێل کردنی بڕیارنامەگەلی نێودەوڵەتی بە گوشار و ملهوری وڵاتانی دیکەی ناچار لە پێڕەوکردنی بڕیارە یەک لایەنەکانی کردووە، ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئەم دواییەی ئێران لە پرسی ناڤۆکیدا بە مانای دەرچوون لە بەرجام نییە، بەڵکوو هەنگاوێکە لە پێناوب بەرگری لە مافی خۆی لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە وڵاتانی ئەورووپی بۆ ناپابەندبوون بە بەڵێنەکان ڕەخنەی گرت و ڕاشیگەیاند: ئێمە داوا لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەندامانی دیکەی بەرجام دەکەین لە بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی بەرجام ڕاپەڕێنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتانی ئەورووپی لە هەنگاوی پراتیگی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیگەلی ئابووری لە گەڵ ئێران لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەرجامیان پێشێل کردووە و ئەو کارەیان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر تەشەنەی سەندووە.

زەریف لە کۆتاییدا پاڵپشتیی دەوڵەت و گەلی عێراق لە دەوڵەت و گەلی ئێران لە هەلومەرجی داسەپانی گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکای نرخاند.

News Code 26672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =