نووسینگەی کەناڵی کوردسات لە ئێران کرایەوە

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە دەستپێکردنی چالاکی فەرمی دەزگای میدیایی کوردسات لە تاران هەواڵی دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چالاکی فەرمی دەزگای میدیایی کوردسات لە ئێران دەستی پێکردووە.

نازم دەباغ، لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر وتی: لە پێناو تۆکمەتر کردنەوەی پەیوەندی فەرهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مۆڵەتی چالاکی بە دەزگای میدیایی کوردسات داوە.

 بەرپرسیاریتی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئەم کەناڵە لە ئەستۆی سامان سڵێمانی دەبێت.

دەزگای میدیایی کوردسات لە ئێستادا دوو کەناڵی تەلەفزیۆنی و دوو کەناڵی ڕادیۆیی هەیە و لە ساڵی ۲۰۰۰ ی زایینی دامەزاروە و لە نووسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە.

 لای خۆیەوە سامان سلێمانی، بەرپرسی نووسینگەی ئێرانی کوردسات وتی: ئامانج لە کردنەوەی نووسینگەی کوردسات لە ئێران، هەوڵ لە پێناو بەهێزتر کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە.

News Code 26671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =