بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە.
حەلبوسی لەم دیدارەدا جەختی کردووەتە سەر سوور بوونی عێراق بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە .
هەروەها ئاماژەی دایە مەترسییەکانی دروست بوونی گرژی لە ناوچەکە و گفتوگۆ ودەستپێشخەریی ئاشتیانەیان بۆ دروس بوونی متمانە لە نێوان دوو لایەن بە گرینگ زانی.
هەروەها حەلبوسی رایگەیاندووە کە بەغدا لە کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕۆڵی سەرەکی دەبێت و هەرگیز ناچێتە هیچ بەرەیەکی ئەم گرژیە و جەختی ئێمە لەسەر دوور کردنەوەی ئاژاوە لە ناوچەکەیە.
لای خۆشیەوە زەریف وتی: ئێران حەز بە هیچ جۆرە تەنگژەیەکی سەربازی ناکات وئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەر دەستپێشخەرییەک کە تەنگژەکان کەم کاتەوە و پەیوەندی سازێنەر لە نیوان سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دروست بکات.
بۆچوونی ئێوە