هۆکارانی سووکایەتی کردن بە پیرۆزییە مەزەبییەکان لە کارەکانیان دەر کران

مورتزا میر باقری بە داوای لێبوردن لە برا و خوشکان و زانایانی ئەهلی سوننە وتی کە دەرهێنەر و بەرپرسی ئەو بەرنامە کە تێدا سووکایەتی کرا بە ئەهلی سوننە سزا دران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەید مورتزا میر باقری  جێگری بەشی ڕەنگی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی ئێران، بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بڵاو بوونەوەی قسەی پروپووچی مەدح بێژێک لە رێوڕەسمێکی یەکێک لە مزگەوتەکان،  لە کەناڵی پێنجی تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنترۆڵی بەرپرسانی کەناڵەکە نەبووە و پەخشی راستەوخۆ بوو، وتی: بە داوای لێبوردن لە برا و خوشکان و زانایانی گەورەی ئەهلی سوننە ڕایدەگەیێنم دەرهێنەر و بەرپرسی ئەو بەرنامە دوور خراونەتەوە لە کارەکانیان و بەرپرسی کەناڵی پێنجیش بە هۆی کەم کارییەوە سزا دراوە.

میر باقری بە وتنی ئەوەی کە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ بەردەوام لە رێگای یەکێتی ئۆممەتی ئسیلامی چالاکی کردووە و هەر جۆرە دووبەرەکی نانەوە لە  نێوان شیعە و سوننە بە ژەهر دەزانێت، وتی:بە گوێرەی جەخت کردنەوەکانی ڕێبەری، هەمیشە میدیای نەتەوەیی ئێرام لەسەر ڕێگای ڕێزگرتن لە پیرۆزییەکانی ئەهلی سوننە بە تایبەتی خولەفای راشدین و دایکی موسڵمانان حەزرەتی عایشە هەنگاوی هەڵگرتووە.

وتیشی: میدیای نەتەوەیی جگە لە سکاڵا لەسەر ئەو مەدح بێژەکە کە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی بۆ ئەو قسە نەشیاوانەی بەکارهێناوە لە لای دادوەر و سیستەمی دادوەری، بەرپرس و دەرهێنەری بەرنامەکە و چاوەدێری بڵاو بوونەوەکەی دوور خستووەتەوە و بەرپرسی کەناڵی پێنجیشی سزا داوە تا جارێکی دیکە ئەو جۆرە هەڵوێستانە نەبینرێت.

News Code 26667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =