بەرپرسی بەیتولماڵی داعش لە  عێراق دەستبەسەر کرا

هێزی ئەمنی عێراق رایگەیاند: بەرپرسی "بەیتولمال"ی داعشیان لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق دەستبەسەر كردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سوپای عێراق ڕایگەیاند کە دوای چاودێرییەكی بەردەوام لەقەزای عانەی سەر بە پارێزگای ئەنبار، بەرپرسی "بەیتولمال" ی سەر بە ڕیكخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستبەسەر کردووە.

چەند ڕۆژ لەمەوپێش وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:فەوجی فریاكەوتنی پۆلیسی یەك سەر بە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد یەكێك لە چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش لەكاتی دەسەڵاتداری داعش لەناو موسڵ لەناو  دامەزراوەیە كاری كردووە كە پێیدەگوترا "ئەحیسبە"  كە كاری ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونكەرە و لەسەر ئەوەش لێپێچینەوە لە خەڵك دەكەن .

News Code 26666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =