عەلی لاریجانی بۆ سەرۆکایەتی مەجلیسی ئێران هەڵبژێردرایەوە

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە ۱۵۵ دەنگ دووبارە عەلی لاریجانی سەۆکی ئێستای مەجلیسیان لە جێگای خۆیدا هێشتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بۆ یەک ساڵی داهاتووی مەجلیس، ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران.

لە کۆی ۲۷۴ دەنگی نوێنەران، عەلی لاریجانی توانی ۱۵۵ دەنگ وەدەست بێنێت و وەک سەرۆکی مەجلیس بمێنێتەوە.

محەمەد ڕەزا عارف و محەمەد جەواد ئەبتەحی دوو کاندیدی دیکەی ئەم پۆستە بوون کە ۱۰۵ و ۹ دەنگیان لە نوێنەران وەدەستهێنا.

News Code 26664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =