کتێبی نووسەرێکی کورد بەربژاری وەرگرتنی خەڵاتێکی نەتەوەیی لە ئێران

کتێبی نووسەرێکی کورد بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی نەتەوەیی لە ئاستی وڵاتی ئێران چووەتە قۆناغی کۆتایی فستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبی بووشێهر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی " تبعید بە بالکن ها" (دوور خستنەوە بۆ بانجێڵەکان)، بەرهەمی نووسەری ناسراوی کوردستان ، محەمەد عەلی دەستماڵی لە سێهەمین فستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبی بووشێهر وەرگیراوە و ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بەربژێرە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.

ئەم فستیڤاڵە نەتەوەییە هەر دوو ساڵ جارێک لە باشووری ئێران و شاری بووشێهر بەرێوەدەچێت بۆ دیاری کردنی باشترین کتێبی ئێران لە سێ بەشی چیرۆک و شێعر و بەشێکی تایبەتیشی هەیە.

کتێبی " تبعید بە بالکن ها " نوێ ترین بەرهەمی نووسەری کورد عەلی دەستماڵی ۱۱ کورتە چیرۆکە و لە ۱۴۰ لاپەڕەدا چاپ کراوە.

دەستماڵی کوردێکی خەڵکی شاری سنەیە کە جگە لە نووسینی شێعر و چیرۆک، ڕۆژنامەوانێکی شارەزایە و شرۆڤەکارێکی بە ناوبانگی پرسە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە و لە ئاستی ئێراندا بە کارناسی پرسەکانی ناوچەکە ناسراوە.

دوو کۆمەڵە شێعری دیکە و کتێبێکی چیرۆکیشی تا ئێستا چاپ کردووە.

ئەگەر ئەو کتێبەی عەلی دەستماڵی لە فستیڤاڵی بووشێهردا هەڵبژێردرێت و خەڵاتەکە بباتەوە، ئەمە یەکەم جارە کوردێک ئەو خەڵاتە ئەدەبیە وەردەگرێت.

News Code 26661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =