گواستنەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا

مێدیایەکی ڕۆژاوایی لە چالاک بوونەوەی دیپلۆماتە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکان بۆ گواستنەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە ئامانجی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واڵ ئێستریت بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان پاگەندەی کردووە کە بەرپرسانی عەرەبی و ڕۆژاوایی خەریکی گواستنەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان کەنداوی فارسن.

واڵ ئێستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتێک پاگەندەی کرد: ئێران لە رێگای دیپلۆماتە ئەورووپییەکانەوە بە جۆرێک ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت پێش لە گفتوگۆ سەبارەت بە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان، گەمارۆکانی ئەمریکا دژی هەناردە کردنی نەوت کەم بکاتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا یەکێک لە ئەو کەسانەی کە واڵ ئێستریت لێی وەکوو هۆکاری هاوردن و بردنی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا ناوی بردووە جان ویلکس باڵوێزی بریتانیا لە عێراقە. بەرپرسانی عێراقی جان ویلکس باڵوێزی بریتانیا لە بەغدا پردی پێوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران و هاوپەیمانەکانی دەزانێت.

News Code 26659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =