بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیاکانی عێراق، شەوی ڕابردوو بهرههم ساڵح لە شاری بەغدا پێشوازی لە محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی هاوڕێی کرد.
لهو دیدارەدا بەرهەم ساڵح سوربوونی عێراقی دووپاتكردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دراوسێدا.
جەختیشی کرد: عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە سەكۆی بەیەكگەیشتنی نێوان دەوڵەتانی برا و دۆست و ببێتە هۆكارێك بۆ سەقامگیری ناوچەكە لە پێناو بنیادنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی دەوڵەتان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ له سهر بنهمای بەرژەوەندی هاوبەش.
لای خۆشیەوە زەریف وهزیری دهرهوهی ئێران ویستی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
هەڵوێستی ئێرانیشی دووپاتكردەوە لە سەر پشتیوانیكردنی عێراق لە ئاستە جیا جیاكاندا.
هەر لەو دیدارەدا دوایین گۆرانكارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پرسی گرژییەکانی نیوان ئەمریکا و ئێران باسی لەسەر کرا.
وەزیری دەرەوە هەروەها لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە بانگهێشتی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی کرد کە سەردانی تاران بکات.
زەریف پێش ئەم دیدارەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دیداری کرد.
بۆچوونی ئێوە