پەیوەندییە ستراتژییەکانی تاران – بەغدا / ئەمریکا دۆڕاندی

سەفەرگەلی بەرامبەر و بەردەوامی بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی نیشاندەری شکستی زنجیرە هەنگاوە بەربڵاوەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە پەیوەندییە ستراتژییەکانی تاران – بەغدایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: بە پێچەوانەی هەوڵی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەیوەندیگەلی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە باڵاترین ئاستی خۆیدایە. بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق بەهایەکی تایبەتی دەدەن بە تۆکمەیی پەیوەندییەکانی تاران – بەغدا و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو پرسە پێشوازی کردووە و دەشکات.

ڕاست بەو هۆیەوە کە لە ئێستادا شایەدی سەفەری بەرامبەر و بەردەوامی بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی بۆ بەغدا و تارانین؛ سەفەرگەلێک کە نیشان دەدا هەموو هەوڵەکان بۆ داخستنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات تا ئیستا شکستی هێناوە و بە ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی خۆی کە تێکدانی پەیوەندییەکانە، نەگەیشتووە.

پێشتر بینیمان کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە سەردانی بۆ تاران و دیداری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە ئیرادەی بەغدا بۆ تۆکمە کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاران لە هەموو بوارەکاندا کردبوو. ناوبراو لە گەڵاڕێژانی ساڵی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە تاران و ئەو سەفەرە کە تەنیا چەند رۆژ پاش هەڵبژاردرانی بە سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام درا، لە خۆیدا هەڵگری پەیامێکی گرینگ بە لایەنە دەرەکییەکان بوو، ئەویش ئەوەیە کە بڕیارە سیاسییەکان لە کۆمەڵگای عێراق لە ژێر کاریگەریی دەسەڵاتە دەرەکییەکان نییە.

بەرپرسانی عێراقی پێداگرن لەوەی کە پەیوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ وڵاتانی دیکە و لەوان ئێران لە چوارچێوەیەکی دەرەوەی سیاسەتگەلی ئاژاوەگێرانەی ئەمریکا لە ناوچە، پێناسە بکەن. ئەوە نیشان دەدا کە سیاسەتی "ڕازی کردن و هەڕەشە"ی وڵاتان بۆ ئیزۆلە کردنی ئێران نە تەنیا کاریگەر نییە، بەڵکوو ئاکامی ئاوەژووشی بووە.

لە بەرامبەردا، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەردەوام حەزی لەوە بووە کە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ بەغدا لە باڵاترین ئاستدا درێژە پێ بدات. سەفەرگەلی بەرپرسانی ئێرانی بۆ بەغدا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەو بابەتەی بە باشی نیشان داوە. لەو ڕووەوە تەواو ڕوونە کە تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانیش گرینگییەکی تایبەتی بۆ بەرپرسانی تاران هەیە.

هەر لەو پەیوەندییە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە بە زوویی سەردانی عێراق بکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆ بکات. ئاوەها کە کەناڵی "الفرات"ی عێراق شەوی پێنج شەممە (٢ی جۆزەردان) بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو وڵاتە نووسی کە زەریف ٤ی جۆزەردان لە عێراق دەبێت و لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاری و هەلومەرجی نێوان دوو وڵات و ناوچە گفتوگۆ و دانوستان دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتریش لە بەفرانبار و ڕەشەممە چووبووە عێراق و لە گەڵ بەرپرسانی ئەوێ واتە سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و هەندێک لە کەسایەتییە سیاسی و ئاینییەکان دیداری کردبوو. بەرزبوونەوەی هاوکارییەکان لە بوارگەلی جۆراوجۆر و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تاران و بەغدا بە تایبەت لە سای گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران تەورەکانی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەو سەفەرگەلە بووە.

سەفەرە بەرامبەرەکانی نێوان بەرپرسانی دوو وڵات و لەوان سەردانی پێشووی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و عادڵ عەبدولمەهدی بۆ تاران لە ڕاستیدا نایەکی گەورە لە لایەن بەغدا بە دەسەڵاتە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛ دەسەڵاتگەلێک کە خوازیاری ئەوەن لە هەلومەرجی ئابووری لە دژی ئێران، پەیوەندیی وڵاتانی دیکە لە گەڵ تاران بگاتە نزمترین  ئاستی مومکین و داخرێت.

بە هەمووی ئەوانە، بەرپرسانی عێراقی بە تەنیا وەڵامی ئەرێنیان بە گوشارە دەرەکییەکان نەداوە و نایدەین، بەڵکوو تەواو هەوڵی خۆیان بۆ تۆکمەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تاران خستۆتە گەڕ و لە یەکەمایەتیی رۆژەڤەکانیان داناوە، بەڵکوو بسەلمێنن کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و سیاسەتی دەرەکیی ناچێتە ژێر کاریگەریی باڵە دەرەکییەکان.

بە دەست هێنانی مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنیا نمانەیەکی چکۆلەیە لە پێداگریی بەغدا بۆ درێژەدان بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران بە تایبەت لە بواری ئابوورییە. دیارە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی دەوڵەتی عێراق و هەروەها حزب و ڕەوتە سیاسییە جۆاروجۆرەکانی ئەو وڵاتە هەمبەر بە گەمارۆ دژە ئێرانییەکان، رێگە چارەیەکی جگە لە پێدانی مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆکان بە بەغدا نەدی و دەکرێت بڵێین کە واشنتۆن تەسلیمی پێداگریی بەردەوامی بەغدا بۆ زەروورەتی تۆکمەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران بووە.

بە گشتی، دەسەڵاتە بیانییەکان لە ماوەی ڕابردوو بەردەوام هەڕەشەیان لە بەرپرسانی عێراقی کردووە کە خۆ ببووێرن لە پەیوەندی گرتن و مامەڵەی بازرگانی لە گەڵ تاران و کەمکردنەوەی پێگەی ئێران لە عێراق. بەوەشەوە، ئەوان بە دیتنی سەفەرە بەردەوام و بەرامبەرەکانی نێوان بەرپرسانی تاران و عێراق، بۆ جارێکی دیکە تێدەگەن کە سەروەریی "سیستەمی تاک لایەنە" لە جیهاندا کۆتایی پێ هاتووە و چیتر ئەوە واشنتۆن نییە کە قسەی ئەوەڵ و ئاخر دەکا.

بێگومان پەیوەندیی نزیک و دۆستانەی دوو لایەن کە لەم دواییەشدا تۆکمەتر بووە، بۆتە هۆی ڕەزامەندیی بەرپرسانی عێراقی و ئەوە نیشان دەدا کە بەرپرسانی بەغدا نیگەرانی پاشهاتە شیمانەییەکانی تۆکمەکردنی پەیوەندیگەلی خۆیان لە گەڵ تاران لە لایەن دەسەڵاتگەلی بیانی نییە و پێداگرانە پەیجۆری ئەو پەیوەندیانەیە.

ئێستا کە عێراق پاش هەڵسوکەوتی زۆر توانیویەتی بەری کران لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان مسۆگەر بکات، پێدەچی وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران بە تایبەت لە بواری ئابووریخەریکە دەست پێ بکات. بێ گومان لە سای وەدی هاتنی ئەو دەسکەوتانە لە لایەن بەرپرسانی عێراقی، سەرەڕای داخوزاییەکانی واشنتۆن، دەبێ شایەدی تۆکمەی دوو فاقەی پەیوەندییەکان بین.

News Code 26657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =