ئێرانییەک بە وشتر بە دنیا دا دەگەڕێت

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەسازی دەستی و گەشتیاری هورمۆزگان لە دەسپێکردنی پڕۆژەی گەڕانی دەوری دنیا بە وشتر هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا بروومەند وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: پڕۆژەی گەڕانی دەوری دنیا بە وشتر بە ئامانجی ناساندنی میراتی فەرهەنگی و ڕاکێشگەلی گەشتیاری هورمۆزگان بە ئێران و جیهان کاتژمێر ٩ی بەیانی رۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردان لە تاڵاوی خۆرئازینیی بەندەر سیریکەوە دەستی پێکرد.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو سەفەرە ٢ ساڵ و نیو دەخایێنی، وتیشی: محەمەد ئەمیری ڕوودان وەرزشوانی هورموزگانی پاش تێپەڕێن لە پاریزگا جۆراوجۆرەکانی وڵات لە سنووری ئاستاراوە دەچێتە ئازەربایجان و بە تێپەڕبوون لە ٤٧ وڵات و قارەکانی ئاسیا، ئەورووپا، ئەفریقا، ئێقیانووسییە و ئەمریکا لە رێگەی سنووری تورکمەنستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.

شایانی باسە محەمەد ئەمیری ڕوودان مامۆستای قوتابخانەیەکی هورموزگان بە ٢٠ ساڵ پێشینەی جیهانگەردی و گەشتیارییە و مەلە لە بەرزایی سیفر تا دوو هەزار مەتر لە کەنارەکانی بەندەر عەباس، کەژپێوی ٢٢ کیلۆمەتر لە بەرزاییەکانی کێوی گێنۆ بە ئامانجی پاراستنی ژینگە، بەرهەم هێنانی بایسیکلی دەریایی و تێپەڕاندنی رێگەی ئێران تا عەمان لە نێوان دوورگەکانەوە بە هەمان بایسیکل و مەلە لە مەودای ١٥٠ کیلۆمەتری لە بەندەر خەسەبی عەمان تا بەندەر عەباسی ئێران بە بۆنەی بەرزنرخاندنی رۆژی نیشتمانی کەنداوی فارس بەشێکن لە چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو مامۆستایە.

News Code 26653

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =