دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران مەترسیەکی گەورە بۆ بازاڕی وزەی جیهانە

پڕۆفسۆر ئالبرت بینینا چویلی وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ گەیاندنی ئاستی هەناردە کردنی نەوتی ئێران بە سیفر، گەورەترین مەترسی بۆ بازاڕی وزەی جیهانییە و وەکوو خنجەرێکی دوو لێوە وایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆفسۆر ئالبرت چویلی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: دەوڵەتی ترامپ بە توندی ئامانجەکانی خۆی بۆ بە سفر گەیاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئێران شوێنگیری دەکات و لەم پێوەندییەدا لەم پێوەندییەدا بەری کردنی بڕێک لە وڵاتەکان بۆ کڕینی نەوتی ئێرانی درێژ نەکردەوە.

مامۆستای زانکۆی کلۆمبیا وتی: ئەگەر ئەمریکا بتوانێت هەناردە کردنەکانی نەوتی ئێران بگەیێنێتە سیفر، بە پێی سیاسەتە ڕاگەیێندراوەکە، عەرەبستان ئەبێ بەرهەم هێنانی خۆی بگەیێنێتە ئاستێکی بێ وێنە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو کەم بوونەوە. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بازاڕی جیهانی لە بەراورد لە گەڵ هەر کاتێکی تر پاش شۆکە نەوتییەکان ساڵەکانی ١٩٧٣، ١٩٧٤، ١٩٧٩ و ١٩٨٠ لە گەڵ گوشاری زۆری نرخەکان بەرەوڕوو ببێتەوە.

ناوبراو لە درێژە دا وتی: عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ئۆپێک ئاگادارن کە بەکارهێنانی بەستێنە زیادییەکانی خۆیان، جەنجەرێکی دوو لێوەیە: ئەگەری هەیە نرخەکان نەگۆڕ بمێننەوە، بەڵام ئەو کاریگەرییە دەتوانێت لە گەڵ ڕیسک و مەترسی زۆر وەکوو نیگەرانییەکانی بازاڕ سەبارەت بە ئەوەی کە ڕووی داوە، سنووردار ببێتەوە.

News Code 26650

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =