ئەمریکا شەڕی ئێران دەکات؟

"دۆناڵد تڕامپ سەرۆکی شەڕ نیە، ئەگەر ئەمریکا بەرنامەی شەڕێکی ھەبوایە سەرۆکێکی لەبنەماڵەی جەنگاوەرەکان ھەڵدەبژارد، وەک ئەوەی لە ھاتنی سەرۆک بۆشی دوەم ڕویدا."

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی - سلێمان عەبدوڵا یونس:  کاتێک جۆرج دەبلیو بۆش ھاتە سەر حوکم، ڕاوێژکارەکانی دەورەیان گرت و گوتیان جەنابی سەرۆک، چەکەکانمان بریسکەیان دێت، ئەویش بێ دودڵی سەرکردایەتی دو جەنگی گەورەی کرد و چەکە ڕەونەقدارەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان و عێراق تاقیکردەوە و ھەژمونی ئەمریکای بەسەر ناوچەکەدا سەپاندەوە.

کە ئۆباما ھات وەزیفەکەی جیاواز بو، بۆیە ئەو وەک سەرۆکی سەردەمی دوای شەڕ، ستراتیژی ئیحتیواکردنی گرتەبەر .لەماوەکانی سەرۆکایەتی ئۆبامادا چونکە ستراتیژی ئەمریکا ئیحتیواکردن بوو، بۆیە سیاسەتی سەرۆک لەو چوارچێوەیە دەرنەچوو، کەئەمەش بۆ زۆر لەسەرکردەکانی دنیا مایەی بێزاری بوو، بەتایبەت سەرکردەکانی عێراق و ئەفغانستان کە جەنگی وڵاتەکانیان بەنیوەناچڵی جێھێڵرابو.

سەرۆکەکان لەئەمریکا بۆ ستراتیژی وڵاتەکەیان ھەڵدەبژێردرێن، بۆیە جۆرج دەبلیو بوش، دو جەنگ ڕێبەرایەتی دەکات و دواتر ئۆباما بۆ سەرۆکایەتی سیاسەتی ئیحتیواکردن ھات و ئێستاش دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی دوای شەڕ و دوای سیاسەتی ئیحتیواکردنە و بەرپرسیارێتیەکەی پەیداکردنی پارە و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ و سەرچاوەکانی وزە و بەھێزکردنی ئابوری و بنیاتناوەی سیستەمی داروخاوی بانکی وڵاتەکەیەتی نەک شەڕ، بۆیە فشار و ھەڕەشەکانی لە کۆریای باکورەوە، بۆ ڤەنزوێلا و چاینە و ئێران، بۆ دەسکەوتی داراییە و ھیچی تر. چونکە لەبنەڕەتەوە ئەو  بۆ  جەنگ نەھاتوە.

ژێدەر؛ خەندان

News Code 26649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =