کاردانەوەی مەجلیسی ئێران بە سووکایەتی بە ئەهلی سوننە

جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: سووکایەتی و تەشهیر بە فەرهەنگ و بایەخە پیرۆزەکانی دیکەی مەزەبەکان ژەهرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆ شەمەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، شەهاب نادری، ئەندامی فراکسیۆنی سوننەی مەجلیس، هۆشداریی توندی بە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران دا.

نادری وتی: دەنگ و ڕەنگ بڕیار بوو ببێتە زانکۆ، بەڵام ئەمڕۆ سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەهلی سوننە دەکات. ئەم سووکایەتییە بۆچی دەکرێت؟

 وتیشی: ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدار لەگەڵ بەرپرسان جەختیان کرد کە سووکایەتی بە هاوژینەکانی پیغەمبەر، سووکایەتی بە خودی پێغەمبەرە.

ئەم نوێنەرە ڕایگەیاند: وڵاتی ئێران لە ئەحزاب و مەزەبە جیاوازەکان پێکهاتووە ، ئەم سووکایەتی کردنە پێچەوانەی یاسایە.

هەروەها جەلیل ڕەحیمی جەهان ئابادی، سەرۆکی فراکسیۆنی سوننەی مەجلیس لە هۆشداریی دانێکی دیکەدا وتی: سووکایەتی و تەشهیر بە پیرۆزییەکانی ئەهلی سوننە ، بێ ڕێزی بە سەحابە و هاوژینەکانی پێغەمبەر تا کەی درێژەی دەبێت؟.

وتیشی: بۆچی دەبێ دەنگ و ڕەنگ ڕێگەی ئەوەی پێبدرێت تەور لە ڕیشەی یەکگرتوویی وڵات بدات ؟ بۆچی تەشهیر بە پیرۆزییەکانی سوننەکان دەکرێت.

لە کۆتاییدا مەسعوود پزشکیان جێگری عەلی لاریجانی لە مەجلیس ڕایگەیاند کە دەبێ ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران پێوشوێنی ئەم بابەتە بگرێت .

ڕاشیگەیاند: سووکایەتی و تەشهیر بە فەرهەنگ و بایەخە پیرۆزەکانی دیکەی مەزەبەکان ژەهرە.

News Code 26648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =