ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر دیداری زەریف لەگەڵ سناتۆرێکی ئەمریکی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئامانج لەم جۆرە دیدارانە ڕێگری لە کاریگەریی دانانی گرووپەکانی گوشار وەک " گرووپی بی" بۆ سەر کۆمەڵگای سیاسی و وڕای گشتی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دیدار و گفتوگۆی محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ سناتۆرێکی ئەمریکایی، ڕایگەیاند: زیاتر لە دوو دەیە دەبێت کە بۆ ڕوون کردنەوەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی  گفتوگۆ لەگەڵ بلیمەتە سیاسیە مەدەنییەکانی ئەمریکا دەکەین.

وتیشی: ئەو بلیمەتانە ئەندامانی کۆنگرێسیش دەگرێتەوە کە پۆستی دەوڵەتیان نییە و بەرپرسیش نین بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران بکەن و بەرپرسانی ئێرانیش لەگەڵ ئەوان نەدانوستانیان کردووە و نە دانوستانیش دەکەن.

ئەو زیادی کرد: ئامانجی ئەم جۆرە دیدارانە ڕێگری کردنە لە کاریگەریی دانانی گرووپەکانی گوشار وەک گرووپی بی لە سەر کۆمەڵگای سیاسی و ڕای گشتی ئەمریکا و هەر بۆیە بووەتە هۆی کاردانەوە و تووڕەیی توندڕەوەکان.

News Code 26647

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =