داعش ڕۆژانە نزیکەی ۸ کردەوەی تیرۆریستی لە عێراق ئەنجام دەدات

شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ ئه‌منی‌ ئاشكرای ده‌كات کە ڕۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ داعش نزیكه‌ی‌ هه‌شت كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ به‌شێوه‌ی‌ جیاجیا ئه‌نجام ده‌دات .

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوكار جاف شاره‌زای‌ بواری‌ ئه‌منی‌ به‌ "ئێس ئین ئێن "ی‌ ڕاگه‌یاند: "داعش كرده‌وه‌كانی ڕوو له‌زیادبونه‌ به‌تایبه‌ت له‌م مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌دا".

ده‌شڵێت:"به‌شێك له‌هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان هاوكاری‌ شانه‌ نوستوه‌كانی‌ داعش ده‌كه‌ن و خۆیان ڕێكخستۆته‌وه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوژراوه‌كانیان".

بە وتەی هاوکار جاف "دوای‌ خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ و ئه‌و په‌یامه‌ی‌ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی‌ كه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو به‌ ڤیدیۆ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ په‌یامیك بوو بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌كرده‌وه‌كانیان چ له‌ڕوی‌ سه‌ربازیی‌ و چ له‌ڕوی‌ كرده‌وه‌كانیان".

وتیشی‌:"دیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌سنوری‌ (مه‌خمور، موسڵ، جزیره‌، خانه‌قین و تكریت)و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ داعش كرده‌وه‌كانیان زۆر زیادیكردوه‌، ڕۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شت كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ به‌شێوه‌ی‌ جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كرده‌وه‌كانیان ڕوو له‌زیادبونه‌ به‌تایبه‌ت له‌م مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌دا".

جاف هۆكاری‌ زیادبوونی‌ كرده‌وه‌كانی‌ داعشی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ناكامڵی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ سوپای‌ عێراق كردی‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ شاره‌كان له‌ده‌ستی‌ داعش.

وتیشی‌:"ده‌بوو دوای‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازیی و زه‌مینی‌، ئۆپه‌راسیۆنی‌ هه‌واڵگری‌ به‌رده‌وامبوایه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌كانی‌ داعش و كه‌سوكاری‌ كوژراوه‌كان له‌ژێر چاودێریدا بونایه‌".

ڕاشیگەیاند: "ئه‌و داعشانه‌ی‌ ئێستا له‌ناوچه‌كان بونیان هه‌یه‌، كه‌سوكاری‌ داعشه‌ كوژراوه‌كانن كه‌ له‌ڕیزه‌كانی‌ داعش له‌شه‌ڕی‌ موسڵ و ئه‌و بۆردومانه‌ی‌ كراون، ئێستا خۆیان ڕێكخستۆته‌وه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوژراوه‌كانیان".

News Code 26644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =