هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر پەکەکە

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بوردومانی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند کە فڕۆکەکانی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراق چەندین بنکە و بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانیان بوردومان کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە هۆی ئەم بوردومانەوە بنکە و هۆمارەکانی شاردنەوەی چەک و چۆڵی پەکەکە کراونەتە ئامانج.

هێشتا ماڵپەڕەکانی سەر بە پەکەکە هیچ هەواڵێکیان لەبارەی ئەم بوردومانەوە بڵاو نەکردووەتەوە و پشت ڕاست یان ڕەت نەکراوەتەوە.

News Code 26642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =