زەریف ڕەتی کردەوە لەگەڵ مایک پەمپێئۆ گفتوگۆ بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت :ئەگەری ئەوەی کە ئەو بیەوێت گفتوگۆ یان پەیوەندی بە هاوتای ئەمریکایی خۆیەوە بکات، نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: دۆخەکە وەک سێ ساڵ لەمەوپێش نییە کە بە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جان کری هاوتای ئەمریکایی خۆم، کێشەی دەستبەسەر کردنی ۱۰ مەلەوانە ئەمریکاییەکە لە لایەن ئێرانەوە، چارەسەر بکەم.

زەریف لە وڵامی پرسیاری هەواڵدەریی ڕۆیتێرز سەبارەت بە وەی کە ئەگەر پرسی وا بیتە ئاراوە، دۆخەکە بەو خێراییە چارەسەر دەبێت؛ وتی: نا. ئیدی چۆن دەتوانین بەر بەم بابەتانە بگرین.

شیاوی ئاماژەیە زەریف و مایک پەمپێئۆ هاوتای ئەمریکایی ئەو هەرگیز ڕاستەوخۆ قسەیان نەکردووە و تەنیا لە ڕێگای تویتر و میدیاکانەوە وڵامی یەکتر دەدەنەوە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە زەریف لە جەخت بۆ نامومکین بوونی گفتوگۆی دوولایەنە، وتی: پەمپەئۆ هەر کات بیەوێت سەبارەت بە ئێران قسە بکات، دڵنیا دەبێت لەوەی کە تەشهیر بە من بکات.

News Code 26641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =