ئەنقەرە بە هیچ لەونێک دانوستانی نوێ لە گەڵ پەکەکە ناکات

ئەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا لە لێدوانێکدا جارێکی تر بە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی سنوورەکان لە دیدار لە گەڵ عەبدوڵڵا ئوجالان رێبەری بەند کراوی پەکەکە وتی: بە هیچ لەونێک ناتوانرێت لێکدانەوەگەلێک بۆ دانوستانی ئاشتی نوێ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی بیرگون، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا لە لێدوانێک داجارێکی تر بە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی سنوورەکان لە دیداری عەبدوڵڵا ئوجالان رێبەری زیندانی پەکەکە وتی: بە هیچ لەونێک ناتوانرێت لێکدانەوەگەلێک بۆ ڕەوتی دانوستانی ئاشتی نوێ ئەنجام بدرێت. ئەم دیدارانە هیچ پێوەندیەکیان بە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەستەنبۆڵەوە نییە. ئەگەر هەڵەم نەکردبێت ناوبراو لە مانگی ژانڤیەش لە گەڵ بنەماڵەکەی دیداری هەبووە.

ناوبراو وتیشی: سەبارەت بە دیدار لە گەڵ پاریزەرەکانی قەدەغەیەکی یاسایی هەبوو. ئەو قەدەغە کردنە بە هۆی ناڕەزایەتییەکانەوە هەڵوەشایەوە. هیچ پێویستیەکی نییە کە ئەوە پێوەند بدەینەوە بە هەڵبژاردنەوە.

ناوبراو لە سەر درێژەدار بوون یا نەبوونی ئەو دیدارانە وتیشی: لە ڕۆژانی ڕابردوو دیدارێک ئەنجام بووە. بەرپرسانی پێوەندیدار لێکدانەوەی پێویست دەکەن و بە پێی دۆخی زیندان، ڕەوتی مافی و... و لەم بارەوە بڕیار دەدەن.

News Code 26640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =