پاگەندەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندەی سوپا لەگەڵ تەقینەوەکانی فوجەیرە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بەڵگە هێنانەوەیەکی بێ بنەما پاگەندەی کرد کە سوپای پاسداران لە هێرش بۆ سەر نەوت کێشەکان لە ئیمارات دەستی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کرد کە هێرشی سەرەتاکانی مانگی مەی بۆ سەر چەند نەوت کێش لە کەنارەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.

پێنتاگۆن ئەو کارەی لە درێژەی هەوڵی تاران بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ ڕوانگەی نوێی واشنتۆن لێک دایەوە و پاگەندەی کرد: ئێمە بۆچوونمان وایە کە هێرش بۆ سەر پاپۆڕە نەوتییەکان لە بەندەری فوجەیرە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

دەریادار مایکل گیلدی بەرپرسی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە درێژەی ئەو پاگەندە بێ بنەما وتی لە ئەو هێرشە مینە ئاوییەکانی سوپای پاسداران بەکار براوە.

ناوبراو لە هەمان کاتدا لە شرۆڤە کردنی ئەوەی کە مینەکان چلۆن گواستراونەتەوە بۆ ئەو بەندەرە لە کەنارەکانی ئیمارات، خۆی بوارد.

لەم دواییەشدا پێنتاگۆن لە ناردنی ٩٠٠ هێزی تر لە سوپای ئەمریکا لەوانە سەربازەکان و ئەندامانی یەکینە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەواڵی داوە.

News Code 26636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =