ناتوانین پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لە گەڵ ئێران دابخەین

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە پرسی گەمارۆی ئێران، لە هەڵوێستی خۆمان ناکشێینەوە؛ داخستنی پەیوەندی لە گەڵ تاران نامومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێک بۆ دەیلی مەیل ڕایگەیاند: ئەنقەرە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەدەلەب، بەردەوام دەبێ لە هاوکاری کردنی ڕووسیا و ئێران.

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: ئەنقەرە هەروەها لە پرسی گەمارۆی ئێران، لە هەڵوێستی خۆمان ناکشێینەوە. ئێران دراوسێی تورکیایە، نەک وڵاتێک لە مەودای ١٠ هەزار کیلۆمەتری. تەنیا بەو هۆیەی هەندێک لە وڵاتان دەیانەوێ دراوسێی ئێمە گەمارۆ بدەن، ناتوانین پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریمان داخەین؛ ئەو کارە نامومکینە.

فوئاد ئۆکتای بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا بەردەوام لای حەقی گرتووە و لە مێژوودا سەلماندوویەتی، وتی: هەڵوێستی ئێمە پاراستنی بەرژەوەندییەکانمانە و بەو هۆیە ناتوانین هەر کات کە ئێوە (ئەمریکا) ویستتان پێڕەوی لە بڕیارەکانتان بکەین.

وتیشی: بە تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا، دەبێ وەک هەمیشە ئاگاداری گۆڕانکارییەکان یان نەخشەگەلێک بێت کە بڕیارە لە ناوچەدا ئەنجام بدرێت.

News Code 26633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =