ترامپ: پێم وانیە پێویست بێت هێز بنێرینە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی پێم وانیە پێویست بێت هێز بنێردرێتە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە کۆشکی سپی ناردنی هێزی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران ڕەت کردەوە.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیاری هەوالنێران سەبارەت بە ناردنی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ ناوچەکە جەختی کرد: پێم وانەبێت پێویست بە ئەو کارە بێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەمان کاتدا لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە لەم بارەوە هەواڵی دا.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆی وێڕای دووپات کردنەوەی تۆمەتی بێ بنەما دژی کۆماری ئیسلامی ئێران پاگەندەی کرد چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام بووەتە هۆی گوشار ئابووری توند لە سەر ئەو وڵاتە.

News Code 26630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =