دەست لەسەر پەلەپیتکەی چەک ئامادەین

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئێران جەختی کرد ئەو دەستەی بیەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران دەیشکێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی هاتنی سێی جۆزەردان ڕۆژی نەتەوەیی بەرخۆدان و سەرکەوتن و هەروەها ساڵڕۆژی حەماسەی ئازاد کردنی خوڕەمشار، سەردار سەرلەشکەر پاسدار موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە پەیامێکدا جەختی کرد:  دەست لەسەر پەلەپیتکەی چەک بە چڕی ئامادەی تێکشکاندنی هەر جۆرە دەست درێژەیەک دژی ئێرانی ئیسلامین.

باقری وتی: دۆخی نوێی بەربەرکانێ لە گەڵ دەسەڵاتی فیرعەونی ئەمریکا تەواوی ئێران بەرەو جیهاد، وشیاری و وریایی بانگ دەکات.

هێزە چەکدارەکانی وریا و بەهێزی ئێران لە هێڵی پێشەوەی ئەو بەربەرەکانیە پیرۆز و چارەنووس سازە، چرکەیەک فریوی دوژمنان بە تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا و سەرۆک کۆمارەکەیان و سەربزێوییەکانی لە بیر ناکەن.

News Code 26627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =